سەردێڕ:

لە گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک دەنگی تەقە دەبیسترێت

PM:09:45:07/01/2024

2568 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک تەقە بەسەر خێوەتی خۆپیشاندەراندا کراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کێ تەقەکانی کردووە.


بە گوێرەی زانیاریەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، چەند فیشەکێک لە لایەنێکی نادیارەوە ئاراستەی خێوەتگەی مانگرتوانی گەڕەکی نەورۆز کراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.

هاوکات، بەوتەی دانیشتوانەکەی، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیسی خۆجێی کەرکوک سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بزانن کێ فیشەکەکانی ئاراستەی خێوەتەکە کردووە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەوەی چەند خێزانێکی عەرەب ویستیان لە چەند خانوویەکی چۆڵی گەڕەکەکەدا نیشتەجێببن کە پێشتر سوپای عێراق کەلوپەلی سەربازی تێدا هەڵگرتبوون، گرژی لەنێوان دانیشتوانی ئەو گەڕەکە و سوپادا دروستبوو و لە ئێستادا.


 

سۆران محەمەد، دیار محەمەد- کەرکوک 












گەلەری