تا ئێستا چەندین توێژینەوەی تایبەت لەسەر خواردنەوەی چا و کاریگەریی لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجام دراوە و بەپێی ئەو توێژینەوانە واباشترە چا دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر دوای دەرمان بخورێتەوە بەڵام هەندێک دەرمان هەن کە نابێت بە هیچ جۆرێک پێش یان دوای چا بەکاربهێندرێن.
ماڵپەڕی " الكونسلتو" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە دیارترین ئەو دەرمانانە کردووە کە نابێت پێش یان دوای دەرمان بخورێن:
١.دەرمانی کەمی ئاسن، چا پێکهاتەی ئاڵۆزی تێدایە کە رێگری دەکات لە هەڵمژینی
ئەو ئاسنەی کە لە سەرچاوەکانی خۆراکدا هەیە، کەسانی کەم خوێن پێویستە لە ماوەی چارەسەرکردندا
خۆیان لە خواردنەوەی چا بەدوور بگرن.
٢.دەرمانی سەرئێشە، چا
چالاکی کۆئەندامی دەمار زیاد دەکات، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خواردنەوەیەک کە قەدەغەیە
بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سەرئێشەیان هەیە، چونکە رێژەیەکی بەرزی کافایینی تێدایە، ئەمەش
ئەگەری تووشبوون بە گرژبوونی سەرئێشە زیاد دەکات.
٣.دەرمانە ئارامکەرەوەکان، چا رێژەیەکی بەرزی کافاینی تێدایە، ئەمەش رێگری دەکات
لە کارکردنی دەرمانی هێورکەرەوە، چونکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی سەرنج و تەرکیز.
٤.دەرمانی دڵ، کاردەکات
بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و رێکخستنی، بەڵام لەکاتی خواردنەوەی بڕێکی زۆر چا بەدرێژایی
رۆژ پەستانی خوێن لەناکاو بەرز دەبێتەوە، چونکە رێژەیەکی بەرزی کافاینی تێدایە.
٥. دەرمانی برینی گەدە و ترشەڵۆکی گەدە: ئەو کافایینەی لە چادا هەیە دەردانی
ترشی گەدە و گەڕانەوەی لە رێگەی سورێنچکەوە زیاد دەکات، دەبێتە هۆی خراپبوونی نیشانەکانی
هەردوو نەخۆشییەکە.