سەردێڕ:

وەزیرێک لە کاتى رادەستکردنى پۆستەکەى بە وەزیرى نوێ دەست دەکات بە گریان

PM:09:02:14/09/2021

18372 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک، وەزیری پێشووی ئابوری لوبنان رادەستکردنى پۆستەکەى بە وەزیرى نوێ دەست دەکات بە گریان.


لە چوارچێوەی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە لوبنان، رائول نیعمە وەزیری پێشووی ئابوری لوبنان لەکاتی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا کە تیایدا پۆستەکەی رادەستی کەسێکی تر دەکات باسی لە قوربانیانی تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت دەکرد، بەڵام لەناکاو لە قسەکردن وەستا و دەستیکرد بە گریان.

ئەوەش وەزیرە نوێیەکەی ناچارکرد لەگەڵ دیمەنەکە کارلێک بکات و دەستەسڕێک لە گیرفانی دەربهێنێت و پێشکەشی رائول نیعە بکات تا فرمێسکەکانی پێبسڕێت.

بەڵام زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دژ بە وەزیرەکە کۆمێنتیاندا و وتیان، ئەو رەفتارەی تەنیا نواندن بووە بۆ خۆدوورخستنەوەی لە رەخنەی خەڵک، تەنانەت هەندێکیان وتیان، بۆ لەدەستدانی پۆستەکەی دەگری.














گەلەری