سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

AM:11:05:02/06/2023

2736 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفیری ماتۆرسکیلێک گیانی لەدەستداوە.


هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگای کەلار-خانەقین لە نزیک گوندی سەوزبڵاخ، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئیکۆنێکس لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ماتۆڕەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەزای خانەقین بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٥ـە و دانیشتووی گوندی مێخاسی سەر بە قەزای خانەقینە.

دەشڵێت، لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

No description available.No description available.












گەلەری