سەردێڕ:

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا دابەزی

PM:01:43:23/05/2023

13824 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٥٧ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ هەر ئۆنسەیەک زێڕ ١٥ دۆلاری لەدەستداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات، لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی دابەزیوە.

بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لەگەڵ ئەوەش دا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٢ هەزار دینار.














گەلەری