سەردێڕ:

٣٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی هوڵ گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان

PM:11:58:20/05/2023

1628 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو هەزار و ٢٣٠ خێزانی عێراقی لە کەمپی هولەوە گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانیان.


قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی وتیشی، بەشێکی ئاوارەکانی کەمپی هول بۆ چارەسەری دەروونی براونەتە کەمپی جەدعە و لە ئێستادا٣٠٠ خێزانی ئەو کەمپە ئامادەکراون بۆ ئەوەی بگەرێندرێنەوە بۆ شار و ماڵی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپی هول هەشت هەزار خێرانی عێراقی لە خۆدەگرێت و نزیکەی ٣٠ هەزار منداڵ و ژنی عێراقی و ٣٠ هەزاری سوری و ١٠ هەزار بیانی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپەکە لە ژێر سەرپەرشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و نزیکەی ٢٠ هەزار عێراقی خوار تەمەن ١٨ ساڵی تێدایە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ١٢٣٠ خێرانی عێراقی لە کەمپەکە وەرگیراونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ٦٣٠ خێران لەوانەی گەڕێندرانەوە نێردراون بۆ کەپی لە پێاو وەرگرتنی چارەسەری دەروونی و دواتر دەیانگەرێننەوە بۆ شار و جێگای خۆیان، لە کۆی ٦٠٠ خێران ٣٠٠ دانەیان ئامادە کراوم بۆ ئەوە بیانگەرێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

رونیشیکردەوە، گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاران و کارگێرییە ناوخۆییەکان و بنمەڵەکان دەبێت و بەپێێ یاسایەک ئەنجامدەدرێت کە پارێزگاری لە هاونیشتیمانی عێراقی بکات و منداڵ و ژنان رزگار بکات.

کەمپی هول لە ساڵی ١٩٩٠ بنیادنراوە و ١٣ کیلۆمەتر لە سنوری عێراقەوە دوورە.













گەلەری