سەردێڕ:

موحەرەم ئینجە: خودا ئەوەتان بەسەر بهێنێت کە لەم ٥٠ رۆژە بەسەرتان هێنام

PM:04:47:14/05/2023

2364 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت رایگەیاند، ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە هەڵبەستراون، راستەقینە نین. سکاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکات کە بڵاوی کردووەتەوە. دەشڵێت، "خودا ئەوەتان بەسەر بهێنێت کە لەم ٥٠ رۆژە بەسەرتان هێنام."


موحەڕەم ئینجە سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت، ئاماژەی بەوەدا کە سكاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکات کە وێنە دەستکاریی کراوەکانی بڵاوکردووەتەوە و رێکخراوی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بەو کارە تۆمەتبار دەکات.

ئەمڕۆش موحەرەم ئینجە لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ هاوسەرەکەی دەنگیان دا و لە لێدوانێکدا، هیوایان خواست ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، موحەرەم ئینجە لە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە، لەدوای ئینجە سێ کاندیدی سەرەکی مانەوە بۆ رکابەریی بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی کۆمار ئەویش لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغلۆ و سینان ئۆغاندایە.

لەماوەی رابردوودا، هەندێک گرتە ڤیدیۆی موحەرەم ئینجە بڵاوکرانەوە و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرا ئینجە بڕیاری کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ، کاتژمێر ٨:٠٠ سندوقەکانی دەنگدان بەرووی ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار کەسدا کرایەوە کە تا کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لەو رێژەیەش چوار ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٧٢ کەسیان بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن، ئەم هەڵبژاردنە لەناوخۆی تورکیادا بە 'هەڵبژاردنی سەدە' ناودەبرێت.













گەلەری