سەردێڕ:

بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان؛ عێراق و فەڕەنسا یاداشتنامەیەکی نوێیان واژۆکرد

PM:11:57:10/05/2023

1636 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، یاداشتنامایەک لە نێوان ئەمیندارێتی بەغدا و شارەوانی پاریس واژۆکرا و لایەنی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و پلانی سەوزکردنی دەگرێتەوە و لە بەرژوەندی هاوبەشی هەریەکە لە عێراق و فەڕەنسا دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمیندارێتی گشتی بەغدا و شارەوانی پاریش واژۆکرا.

لە راگەیاندراوەکەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، واژۆکردنی ئەو یاداشتانامەیە لە چوارچێوەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و فەرەنسایە، لە پێناو کارکردن لەسەر دەرخستنی جوانی شاری بەغدا لە رووی مێژوو کەلەپوورەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی عێراقی جدییە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی گرنگی شارستانی عێراق دەردەخات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران هاتووە، یاداشتنامەلە پتەوکردنی هەماهەنگی لە بوارە جیاوەزەکاندا لە خۆدەگرێت بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش و یاسای کارپێکراوی فەرەنسا و عێراق.

باس لەوەشکراوە، یاداشتنامەکە خۆی لە ئاڵوگۆری لایەنی خزمەتگوزاریش دەبینێتەوە کە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارگێری خۆڵ و خاشاک وزە و پلانی سەوزکردن دەگرێتەوە.













گەلەری