سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار؛ پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە یەکەم

AM:11:04:06/05/2023

5064 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە بەریتانیادا راگەیەندرا و بەپێی ئەنجامەکان، پارتی کرێکارانی بەریتانیا سەرکەوتنی بەسەر پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەدا بەدەست هێناوە. بەمەش دوای ٢١ ساڵ؛ پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا شکستی هێنا.


وتەبێژی پارتی کرێکارانی بەریتانیا رایگەیاندووە، دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەڕوونی ئەوە دەردەخەن، ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا وەک سەرۆکوەزیران رەتکراوەتەوە.

بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانییەوە خراوەتەڕوو، پارتی کرێکاران ٣٥٪ و پارتی پارێزگاران ٢٦٪ و پارتی دیموکراتی ئازادیخواز ٣٠٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، هاوکات، دەرئەنجامەکانی پارتی کرێکاران بەهەمان شێوەی ساڵی پارە بەڵام پارتەکەی ریشی سوناک ٣٠٪ی دەنگەکانی لەدەستداوە کە لە ئێستادا پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیایە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئێد دەیڤی سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادیخواز لە بەریتانیا رایگەیاند، "ئەمە سەرکەوتنێکی مێژووییە کە لەماوەی دەیان ساڵدا حزبەکەی بەدەستیهێناوە."

پارتی پارێزگاران حزبی دەسەڵاتداری بەریتانیایە و پارتی کرێکاران کێبڕکێکاری سەرەکییەتی. بەپێی هەواڵی میدیاکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە، حزبەکەی سوناک ٤٨ پۆستی ناوخۆیی وڵاتەکە و ٩٦٢ کورسی لەدەستداوە. لەکاتێکدا پارتی کرێکاران ٦٣٢ کورسی بەدەستهێناوە لەگەڵ ٢٢ کورسی ئەنجومەنی راوێژکاری لە وڵاتەکەدا.

هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە بەریتانیا لە ٤ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگەشدا لە ئێرلەندای باکور بەڕێوەبچێت. تیایدا ئەنجومەنی ناوچەکان، دەسەڵاتە یەکگرتووەکان و سەرۆکی شارەوانییەکان و ئەنجومەنی ناوخۆییەکانی ئێرلەندای باکور هەڵدەبژێردرێت.













گەلەری