رێبەی رەوتی سەدر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەندەڵی لە رەوتی سەردا سەری هەڵداوە و ناتوانێت لە ئێستادا چارەسەری بکات، بڕیاریدا بە سڕکردنی رەوتەکە و داخستنی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر تاکاتێکی نادیار و داخستنی مەزارگەی باوکی تا دوای جەژنی رەمەزان. هاوکات، گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەسەش بڵاوکرایەوە کە سەدر بە "ئیمام مەهدی" وەسف دەکات و داوا دەکات بەڵێنی پێبدەن و بووە هۆکار ئەوەی سەدر ئەم بڕیارانە دەربکات.
مەوقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، "دەمەوێت ببمە چاکسازیکار بۆ عێراق، بەڵام ئەگەر نەتوانم لەناو رەوتی سەدردا چاکسازی بکەم ئەوە تاوانە".
دەشڵێت، تا ئەو سەرکردایەتی رەوتی سەدر بکات و رەوتەکەش چەندین کەسی تێدایە
کە خۆیان "خاوەن پرس" دەزانن و هەندێ لە گەندەڵکاری تێدابێت و بەشێک لە
تاوانکاری تێدا ئەنجامبدرێت، ئەمە بابەتێکی گەورەیە و پێویستە بەهەند وەربگیرێت.
لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "بە بەرژەوەندی دەبینم رەوتی سەدر و
سەرجەم چالاکییەکانی جگە لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی و دەستەی کەلەپوری و مەزارگەی
باوکی بۆ ماوەی ساڵێک سڕدەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەزارگەی باوکیشی تا دوای جەژنی رەمەزان دادەخرێت و
بڕیارەکانیشی لە شوی رابردووەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
موقتەدا سەدر لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەڵێت، " سوێند بەخوا ماندوبووم
لە دەستیان و ئەوانیش زۆر ماندوویان کردووم".
لە کۆتایی تویتەکەیدا دەشڵێت، "هەژماری تایبەتی خۆیشی تا کاتێکی
نادیار داخست.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە مزگەوتی
کوفە لەکاتی مانەوەیان لە مزگەوت بەمەبەستی شەوانی قەدر، دەستیان بە جوڵەیەک کرد کە
تیایدا وایانکردن بەڵێنبدەن "بەیعەتبدەن" بە موقتەدا سەدر بەسیفەتی
ئەوەی "ئیمام مەهدی"ە. ئەمەش بووە هۆی توڕەکردنی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی
سەدر تا ئەم بڕیارانە بدات.
هاوکات، لە تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە تیایدا کەسێک کە بەرگی
مەلایەتی پۆشیوە و دەمامکێکی بەستووە و بە "حەیدەر ئەلئەمین" ناسراوە، تیایدا داوا لە پەیڕەوکارانی شیعە مەزهەب
دەکات کە بەیعەت و بەڵین بدەنە موقتەدا سەدر بە سیفەتی ئەوەی "ئیمام مەهدی
چاوەڕوانکراو"ی پەیڕەوکارانی شیعە مەزهەبە و پێشوای سەردەمە کە خاوەنی سەردەمی
دادگەری و فریادڕەسی مرۆڤایەتییە تا رۆژی دوایی.