سەردێڕ:

رووداوێکی نامۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا

PM:01:25:07/09/2021

15240 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە رووداوێکی نامۆدا چاودێری کەسێکیان کردووە کە لە شەقامەکانی بەغدادا پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی بۆ خۆی هەڵواسیوە لەکاتێکدا ئەو کەسە کاندید نییه.


نیبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تییمی لێکۆڵینەوە و گەڕان سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چاودێری چەند پۆستەرێکی کردووە کە وێنەی کەسێکە هەڵواسراوە لە شەقامەکانی بەغدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لە کاتێکدا ئەو کەسە کاندید نییە.

روونیشیکردەوە، لەئێستادا و لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، دەشڵێن، "هەر کاتێک زانیاری پێویستمان دەستکەوت ئەوا رێکاری یاسایی دژ بەو کەسە دەگرینەبەر."

نیبراس وتیشی، نابێت ئەم کارە بچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مەرجەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، چونکە ئەم کەسە ناوی تۆمارنەکراوە لەکۆمسیۆن بەڵکو دەچێتە چوارچێوەی بەلارێدابردنی یاساکانی کۆمسیۆن.

بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.













گەلەری