سەردێڕ:

بە راگەیندراوێکی هاوبەش کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات

PM:04:03:28/01/2023

3928 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو بە بڕیاری شاندی هەردوو حزب دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ دانیشتنێکی دیکە دواخرا.


یەکێتی و پارتی راگەیندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەند بابەتێکی هەنووکەیی هەریەکە لە شاندی باڵای مەکتەب سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەریەکە لە حزبەکانی یەکێتی و پارتی خرانەڕوو.

باسی لەوەشکراوە، لە کۆتایی گفتوگۆکاندا هەریەکە لە شاندەکانی یەکێتی و پارتی بڕیاریان دا لە دەرفەتێکی دیکەی داهاتوودا دووبارە کۆبوونەوەی هەردووشاند ئەنجام بدرێت.













گەلەری