سەردێڕ:

ئاستی ئاوی رووباری فوڕات مەترێک زیادی کردووە

PM:02:56:08/01/2023

5496 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی ژینگە باس لەوە دەکەن، ئاستی ئاوی رووباری فوڕات بە رادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خەڵکی گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان لەناوچەکانیان و بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش پشتڕاستی کردەوە کە ئاوی رووباری فورات بەرێژەی یەک مەتر زیادی کردووە.


پسپۆڕانی ژینگە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی شەپۆلە چڕەکانی بارانبارین کە سەرتاسەری عێراقی گرتەوە لەگەڵ هاتنی لافاو لەئێرانەوە ئاستی ئاوی رووباری فوڕات بە رادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خەڵکی گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان لەناوچەکانیان.

ئەیاد ئەسەدی، چالاکوان و پسپۆڕی ژینگە رایگەیاندووە، زیادبوونی ئاوی فوڕات بووەتە هۆی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ شوێنەکانیان و گەڕانەوە بۆسەر کارەکانیان کە بەهۆی وشکەساڵی و نەمانی ئاوەوە ناوچەکەیان چۆڵ کردبوو جارێکی دیکە گەرانەوە دۆخی سروشتی ژیانی ئاسایی خۆیان.

لایخۆیەوە حسین کەنانی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە ئاوی روباری فورات بەرێژەی یەک مەتر زیادی کردووە ئەمەش دوای ئەو بڕە زۆرەی لەباران باریوە لەگەڵ کردنەوەی چەندین رێڕەوی ئاوی بۆ سەر رووبارەکان.

وتیشی، "وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو چەندین پلانی هەیە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی لەوەرزی زستاندا."

چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە باسی گەڕانەوەی جۆرە ناوازەکانی باڵندە دەکەن کە لە ناوچەکانی دیکەی دەریای ناوەڕاستەوە هاتوون، باڵندەی کۆچبەر لە ناوچە ساردەکانی ئەوروپاوە، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەی ژیانە بۆ ناوچەکە و زیندووبوونەوەیە تێیدا، کە لەهاوینی ساڵی پاردا ئاستی ئاو گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی.













گەلەری