چاوگێکی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی سەدری داوەتەوە و بە چوار مەرج ئامادەبووە دەستبەرداری کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی ببێت.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە مەرجەکانی دەستبەرداربوونی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی کاندیدکردنی کەسێکە لەلایەن سەدرییەکانەوە کە جێگای رەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، پێویستە سەدرییەکان لایەنگرەکانیان لە پەرلەمان بە تەواوی بکشێننەوە
و بە زووترین کات حکومەتێکی کاتی پێكبهێنن و دوای شەش مانگیش لە پێکهێنانی ئەو
حکومەتە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.
یەکێکی دیکە لە
مەرجەکان داخستنی هەژماری وەزیرەکەی سەدرە لە تویتەر و هەڕەشە نەکردنە لە پەرلەمان
و دەسەڵاتی دادوەری.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە و هێشتا لایەنەکان رێکنەکەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکومەت.