سەردێڕ:

لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکەی ئۆکرانیاوە؛ ئەمریکا و ئۆکرانیا داوایەک لە رووسیا دەکەن

PM:11:44:26/08/2022

8044 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەرمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دواتریش سەرۆکی ئەمریکا داوای لە روسیا کرد، کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا، بداتە دەست ئۆکراینا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.


کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە رووسیا کرد، کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا، بداتە دەست ئۆکراینا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

ئاماژە بەوەشدراوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیا پیرۆزبایی لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە کردووە و پێی راگەیاندووە سەرسامە لە ئاست خۆ راگری سوپا و خەڵکی ئۆکرانی لەبەردەم هێرشەکانی رووسیا .

بایدن، باسی لەوەش کردووە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکراینا و دەربارەی تەواوی هاوکارییەکان، زانیاری داوەتە زێلێنسکی.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە هەردوو سەرۆک بانگەوازێکیان ئاڕاستەی رووسیا کردووە و داوایان لێکردووە کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا، بداتە دەست ئۆکراینا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

هاوکات، جۆزێف بۆرێڵ فۆنتێس نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکان و سیاسەت و ئاسایشی دەرەوە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، روسیا پێویستە دڵنیای بدات لەبارەی چاککردنەوەی بەشە شکاوەکانی وێستگەکە و گەیاندنەوە و پێکەوەبەستنی کارەبا بۆ ئۆکرانیا دابین بکات و پیویستە رێگە بە شارەزایان وپسپۆڕان بدات سەردانی ناوچەکە و وێستگە ئەتۆمییەکە بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە مانگی شوباتی رابردووە هێزە سەربازییەکانی روسیا هێرشی کردە سەر ناوچە سنووریەکانی ئۆکرانیا و هەتا ئێستاش ئەو دوو وڵاتە لە جەنگێکی سەختدان، یەکێتی ئەوروپاش جووڵەکانی روسیای بە "داگیرکاری" ناوبرد و چەندین سزای ئابووری بەسەردا سەپاند.













گەلەری