بارانی بەخوڕ و لافاو لە پاکستان بەردەوامە و حکومەتی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، لە ماوەی٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سند ٣٤ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، زیاتر ٣٣ ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ئەو رێژەیەش نزیکەی لەسەدا ١٥ی دانیشتووانی وڵاتەکەیە و بەوهۆیەشەوە بارى نائاسایان لەسەرانسەرى وڵات راگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیانانەی کە بەهۆی لافاوەوە
لەم وەرزەدا تووشی بوون، بەراورد دەکرێت بەو زیانانەی کە لەساڵانی٢٠١٠-٢٠١١دا
بەسەریاندا هاتووە، وتیشی تەنها لە پارێزگای سند زیاتر لە ٣٠٠ کەس خنکاون سەدان
کەسی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکانی پاکیستانیش
ڕایگەیاند،لە مانگی حوزەیرانەوە تائیستا زیاتر لە ٩٠٠ کەس بەهۆی لافاوەوە
خنکاون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای وەرزی گەرماوە
بارانێکی زۆر ڕووی لە پاکستان کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار ماڵ لە
سەرتاسەری وڵاتەکە وێرانبووە.