سەردێڕ:

وەزرەتی بازرگانی بڕیاری نوێ لەبارەی سەبەتەی خۆراکی بایعی دەدات

PM:11:16:26/08/2022

17304 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بازرگانی گشتی خۆراک رایگەیاند، کەرەستەکان و ماددەخۆراکییەکانی ناو سەبەتەی خۆراکی مانگانە هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە بەردەوامی و بە شیوەیەکی رێک بەردەست دەبن.


ئەمڕۆ هەینی لماهاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی گشتی خۆراک بە ئاژەنسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کەرەستەکان و ماددەخۆراکییەکانی ناو سەبەتەی خۆراکی مانگانە هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە بەردەوامی بەردەست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پرسی سەبەتەی خۆراك و بەردەوامی و پاڵپشتیكردنی بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵات یەكێكە لە گرنگترین بەرنامەکانی کاری حكومەت و پاڵپشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە رێگەی دانانی یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراكی فریاگوزاری بەشدارییەکی بەرچاویان لە دابینکردنی کەرەستەکاندا کردووە.

باسی لەوەشکردووە، یاسای پاڵپشتی کردنی ئاسایشی خۆراک متمانە و دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکەمان هەتا کۆتایی ئەمساڵ و بەشیوەیەکی ڕێکخراو و پلان بۆداڕێژراو بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ماددەخۆراکییەکانی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان و سەرەتای هەموو مانگێک خۆراک بەهاوڵاتیان دەدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک بریتییە لە دابینکردن و تەرخانکردنی دارایی پێویست و ئەمەش لە رێگەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاریەوە بەدەست هات.

سەبارەت بە سروشتی گرێبەستەکان بۆ دابینکردنی ماددەخۆراکییەکانی سەبەتەی خۆراک، موسەوی باسی لەوەشکرد،"گرێبەستەکان لە رێگەی گرێبەستی مامناوەندەوە ئەنجام دەدرێن بە جۆرێک لەگەڵ راسپاردەکانی دیوانی چاودێری داراییدا بگونجێت."













گەلەری