سەردێڕ:

کەشناسی وادەی کۆتایهاتنی وەرزی گەرمای ئاشکراکرد

PM:10:50:26/08/2022

13924 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا وەرزی گەرما کۆتایی پێدێت. دەشڵێت، "تا سەرەتاکانی مانگی ئەیلول پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە و بەرزبوونەوە.


عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، تا ئێستاش عێراق لە ژێرکاریگەری نزمە پەستانی وەرزی گەرمدایە کە لە زەریای هیندییەوە بەرەو وڵات کشاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەوە بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە.

عامر جابری دەشڵێت، دوو رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما نزمبوونەوە و لە ناوچەکانی باشور بە گشتی و هەردوو پارێزگای بەسرە و میسان بەتایبەتی ٤٥ پلەی سەدییان تێدا تۆمار کراوە.

وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلول دا وەرزی گەرما لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی هاویندا کۆتاییبێت.













گەلەری