PM:10:31:26/08/2022
15384 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی مەفرەزەکانیا بە مەبەستی کێوماڵکردنی دارستانەکانی سنوورەکەیان بوون چەند راوچیەکیان لە کاتی راوکردندا بینیوە و شەڕەتەقە لە نێوان پۆلیس و چەند راوچیەکەدا دروست بووە و راوچیەکان ئۆتومبێلەکەی جێهێشتووە و هەڵهاتوون.
ئەكرەم كامیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە ئێن ئارتی راگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لە دەرچوونێكیاندا بەمەبەستی كێوماڵكردنی سنووری بەشەكەیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی راوكردن لە سنووری گوندەكانی كانی پەموو، گۆڕی گنوش شەڕەتەقە لە نێوان ئەو هێزە و چەند راوچیەک درووست بووە.
ئاماژەی
بەوەشدا، پاش ئەوەی راوچییەكان رووبەڕووی مەفرەزەكە بوونەتەوە، تەقەیەكی زۆریان
كردووە لە مەفرەزەكە و هەڵهاتوون بەڵام مەفرەزەکە شوێنیان کەوتووە تا و ئۆتومبێلەکەیان جێهێشتووە و بە ئۆتۆمبێلێكی دیکە هەڵهاتوون.
ئەوەشی خستەروو، دوای لێکۆڵێنەوەکان ناسنامەی
راوچیەکان ئاشکرا کراوە.
بڕیار جاف- گەرمیان

