سەردێڕ:

زانایان هەسارەیەکی نوێیان دۆزییەوە کە بە چینێک ئاو داپۆشراوە

PM:09:55:26/08/2022

13212 جار خوێندراوەتەوە

زانایان هەسارەیەکی دوور لە زەویان دۆزیەوەتەوە کە بە چینێکی ئەستوور لە ئاو رووپۆشکراوە و دەڵێن، "رەنگە بە هۆی هەبوونی ئاو و دوورییە هاوسەنگەکەی لە خۆر بتوانرێت ژیانی تێدا بکرێت."


ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، زانایان هەسارەیەکیان دۆزیوەتەوە نزیکەی سەد ساڵی رووناکی لەزەوییەوە دوورە و تارادەیەک لە هەسارەکانی مشتەری و زوحەل دەچێت و بە رووپۆشیکی ئاویی دەورە دراوە.

ئاماژەی بەوەشداوو، هەسارەکە ناوی "TOI-1452b" لێنراوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەو رووبەرە ئاوییەی هەسارەکەی داپۆشیوە زیاترە لەو رووبەرە ئاوییەی هەسارەی زەوی داپۆشیووە و شوێنی جوگرافی هەسارەکەش دەکەوێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

باسی لەوەشکردووە، زاناکان توانیویانە لە رێگای بەکارهێنانی تەلەسکۆبی "TESS"ـی دەزگای ناسای ئەمریکییەوە هەسارەکە بدۆزنەوە.

هاوکات، دوای ٥٠ کاتژمێر توێژەران توانییان قەبارەی هەسارەکە بخەمڵێنن، کە ئەگەری زۆرە قەبارەی هەسارەکە پێنج هێندەی قەبارەی زەوی گەورەتر بێت و سەرەڕای ئەوەی هەسارەکە دەکەوێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەڵام لەزۆر رووەوە لە زەوی دەچێت و لە هەندێک رووەوە لەزەوی جیاوازە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو هەسارەکە لە لە قەبارە و چڕی و تیرەکەی لە زەوی جیاوازە.

لایخۆشیەوە، رێنی دایۆن، توێژەر لە زانکۆی مۆنتریاڵی کەنەدی دەڵێت، "زۆر شانازی بەم دۆزینەوە دەکەم، چونکە توانا گرنگەکانی ئەو توێژینەوەیە ئاشکرا دەکات کە کردومانە."













گەلەری