بەکتریای "ئی کۆلای" لە چوار ویلایەتی رۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکا بڵاوبووتەوە و هۆکاری بڵاوبوونەوەکەش هێشتا نەزانراوە.
بنکە ئەمریکیەکانی تایبەتمەند بە رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکان رایانگەیاند، بەکتریای "ئی کۆلای" کە بەکتریایەکە دەبێتە هۆی سکچوون لە چوار ویلایەتی رۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە و هۆکاری بڵاوبوونەوەکەشی هێشتا نەزانراوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
٤٧ حاڵەتی نوێی دیکەی تووشبوون بەو بەکتریایە تۆمارکراوە، واتە لە ئێستادا ٨٤ نەخۆشی
تووشبوو بە بەکتریای "ئی کۆلای" تۆمارکراوە.
ئەوەشیان خستەڕوو،
لە دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە، ٥٢ کەس لە توشبووەکان لە خواردنگەکانی "وێندیز"
خواردنیان خواردووە کە زنجیرە خواردنگەیەکە لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بوونی
هەیە تایبەتە بە پێشکەش کردنی خواردنی خێرا.
بنکە تەندروستیکانی
ئەمریکا باسیان لەوەشکرد، لەوانە ژمارەی توشبووان زیاتر بێت لەوەی تۆمارکراوە و دەکرێت
بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بەکتریایە تەنها لەو ویلایەتانەدا نەبێت و پێسبینی ئەوە دەکەن
لە چەندنین ناوچەی تری ئەمریکا بڵاوبووبێتەوە.