سەردێڕ:

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە دەریای ئیجەدا گیریان خواردبوو؛ پەنابەرە کوردەکان رزگارکران

PM:09:18:26/08/2022

3032 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی،دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە دەریای ئیجەدا گیریان خواردبوو ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگارکران.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەداوە، ئە پەنابەرانە ماوەی چوار رۆژە لە ئیجەدا گیریان خواردووە و کەس بە هانایانەوە نەچووە تا ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگارکران.
 ئەمەش دوای ئەوەدێت، پەنابەرێکی کورد بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژ لە یەختێکدا گیریان خواردووە و قاچاغچیەکان وەڵامیان نادەنەوە و پۆلیسی ئیتاڵیاش یەختەکەیان بینینەوە بەڵام هاوکاریان ناکەن؛ دەشڵێن، خواردن و ئاویان کەمی کردووە و منداڵیان لەگەڵە و دۆخیان خراپە.

ئاماژەی بەوەشدا، پۆلیسی یۆنان یەختەکەی بینیون بەڵام هاوکاریان ناکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەڵامیان نادەنەوە و دەشڵێت، "ئەو قاچاغچیەی کە لەگەڵی رێککەوتوون جێی هێشتوون و هاوکارییان ناکات.

باسی لەوەشکرد، لە یەختەکەدا کوردی باشور و رۆژهەڵاتی تێدایە و خێزان و منداڵیان لەگەڵدایە و خواردن و ئاوەی پاکیان لێبڕاوە و دۆخیان باش نیە.

هاوکات ئەو پەنابەرە لە رێگای ئێن ئاڕ تیەوە داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت، منداڵەکانیان برسیانە و دۆخی کەش و هەوا نا لەبارە و ناتوانن لەوەزیاتر لەو یەختەدا بمێننەوە.

هەڵگورد عومەر- ئەوروپا














گەلەری