لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵدا چوار هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە ئیسپانیا گیانیانلەدەستداوە.
پەیمانگای تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند، لە ماوەی نێوان مانگەکانی ئایار تاوەکو ئابی ئەمساڵ لەو وڵاتەدا چوار هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ژمارهی گیانلهدهستدان بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لەمساڵدا سێ هێندهی
تێكڕای پێنج ساڵی رابردوو بووه كه ئەمەش بە ژمارەی پێوانەیی دادهنرێت.
هاوکات پسپۆڕان
باسیان لەوە کردووە کە بەگوێرەی تۆمارەکانی ئاژانسی کەشناسیی ئیسپانیا مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمووزی هاوینی ئەمساڵ
بەڕێژەی لەسەدا ٦٠ گەرمتر بوون لە هەمان ماوەی ساڵانی پێشوو.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە هاوینی ساڵی رابردوودا هەزار و ٤٤٧ کەس
لە ئیسپانیا بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستدابوو.