PM:08:26:26/08/2022
5452 جار خوێندراوەتەوە
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، دوو هەزار و ٣٠٠ ده‌نگده‌ری هەولێر به‌وه تۆمه‌تبارن كه زیاتر له جارێك ده‌نگیان داوه، دوای تۆماركردنی سكاڵاش له دژیان، دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركردوون.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، سكاڵایان له دژی هه‌زاران ده‌نگده‌ر بە تۆمەتی دەنگدەری ساختە و دووبارە لە هەڵبژاردنەکەی ١٠ـی تشیرینی یەکەمی ساڵی رابردوو له ناوچه جیاجیاكانی عێراق تۆمار كردووه و دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركردوون.
كۆمیسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی لەوەش کردوە، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكانیان،
دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ نزیکەی چوار هەزار دەنگدەر ده‌ركردووه و له‌و
ژماره‌یه‌ش دوو هەزار و ٣٠٠ کەسیان لە هەولێرن و ٣٠ کەسیشیان لە دهۆک.
ئاماژە بەوەش
کراوە، ١٧ کەس بانگهێشتی دادگا کراون و وتەیان لێوەرگیراوە و بە کەفالەت و تا رۆژی
دادگایی‌کردن ئازادکراون.