بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گوندی خەزێنەی دۆڵی باڵەیانی سەر بە ناحیەی قەسەرێ سێ ئەندامی خێزانیک گیانیان لەدەسداوە و سێ کەسی دیکەیش بریندارن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گوندی خەزێنەی دۆڵی باڵەیانی سەر بە ناحیەی قەسەرێ سێ ئەندامی خێزانیک گیانیان لەدەسداوە و سێ کەسی دیکەیش بریندارن.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لە جۆی وەرگەڕان بووە و تێیدا ئۆتومبێلێکی جۆری نیسان وەرگەڕاوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لایخۆشیەوە شاخەوان حسێن بەڕیوبەری ناحیەی قەسەرێ بە ئێن ئار تی راگەیاند، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و باوک و کوڕەکی و پورزایەکی هەمان خێزان بوون.
ئومێد چۆمانی- هەولێر