وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا، ٢٦ گەشتی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ چین کە لەلایەن چوار کۆمپانیای چینیەوە رێکخراون دەوەستێنێت و دەشڵێت، ئەم هەنگاوەیان وەڵامێکە دژی بڕیاڕی وەستاندنی گەشتی کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە لایەن حکومەتی چینەوە.
پیت بوتیگیگ وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ٢٦ گەشتی ئاسمانی ئەمریکا بۆ چێنیان راگرتووە کە لە لایەن کۆمپانیا چێنییەکانەوە رێکخراوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
ئەم بڕیارە ئەو گەشتانەی لە لایەن کۆمپانیای شیامن و ئێر چاینا و هێلێ ئاسمانی رۆژهەڵاتی
چینی و هێلی ئاسمانی باکووری چینی دەگرێتەوە و لە پێنجی مانگی ئەیلول تاوەکو ٢٨ـی
مانگی ئەیلول کاری پێدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، چەندین
کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی ئەمریکی بە بیانوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون لەلایەن
حکومەتی چینەوە.
لایخۆشیەوە، وتەبێژی
باڵوێزخانەی چین لە ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا نا
بەرپرسیارانەیە و بەبێ بوونی هۆکار گەشتە ئاسمانییە چینەکان رادەگرێت.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، رێکارەکانی چین بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادپەروەرانە
و شەفافە و هیچ مەبەستێکی دیکەی لە پشت نییە و هاوتەریبە لەگەڵ رێککەوتنی نێوان هەردوو
لایەنی گواستنەوەی ئاسمانی چین و ئەمریکا.
ئەمەش لە کاتێکدایە
بە هۆی مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە نیمچە دورگەی تایوان ئەمریکا و چین ناکۆکی
کەوتە نێوانیان و لە ئاستی باڵادا لێدوانی توندیان دژی یەکتر دا.