پەنابەرێکی کورد بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژ لە یەختێکدا گیریان خواردووە و قاچاغچیەکان وەڵامیان نادەنەوە و پۆلیسی ئیتاڵیاش یەختەکەیان بینینەوە بەڵام هاوکاریان ناکەن؛ دەشڵێن، خواردن و ئاویان کەمی کردووە و منداڵیان لەگەڵە و دۆخیان خراپە.
پەنابەرێکی کورد بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دووری ٤٠٠ کیلۆمتر لە خاکی ئیتاڵیا یەختەکەیان کێشەی تێکەوتووە و هیچ لایەنێک هاوکارییان ناکات و دۆخیان خراپە.
ئاماژەی بەوەشدا،
پۆلیسی یۆنان یەختەکەی بینیون بەڵام هاوکاریان ناکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش
وەڵامیان نادەنەوە و دەشڵێت، "ئەو قاچاغچیەی کە لەگەڵی رێککەوتوون جێی هێشتوون
و هاوکارییان ناکات.
باسی لەوەشکرد، لە
یەختەکەدا کوردی باشور و رۆژهەڵاتی تێدایە و خێزان و منداڵیان لەگەڵدایە و خواردن
و ئاوەی پاکیان لێبڕاوە و دۆخیان باش نیە.
هاوکات ئەو پەنابەرە
لە رێگای ئێن ئاڕ تیەوە داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت، منداڵەکانیان برسیانە و دۆخی
کەش و هەوا نا لەبارە و ناتوانن لەوەزیاتر لەو یەختەدا بمێننەوە.
هەڵگورد عومەر-
ئەوروپا