PM:05:49:26/08/2022
16112 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک لە سەرەی وەرگرتنی گازدا دەستڕێژی گوللـە لە شۆفێرێک کراوە و دوای گەیاندنی بە نەخوشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک لە سەرەی وەرگرتنی گازدا شەڕ دروست بووە شۆفێرێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، دوو هاوڵاتییەکە لەسەر ئەوەی شوێنی یەکیان لەسەرەی وەرگرتنی گازدا
گرتووە بووە بە شەڕیان و یەکێک لە شۆفێرەکان کە بە نەتەوە عەرەبە دەستڕێژی لە
شۆفێرەکەی دیکە کردووە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، دوای ئەوەی بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بە هۆی سەختی برینەکەی
کە گولـلەکە بەر سەر کەوتووە گیانیلەدەستداوە.
دیار
محەمەد- کەرکوک