میدیاکانی تایوان بڵاویانکردەوە، لەمدواییانەدا حکومەتی تایوان ٨٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوە بە ئۆکرانیا.
میدیاکانی تایوان بڵاویانکردەوە، حکومەتی تایوان ٨٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوە بە ئۆکرانیا.
هاوکات،
میدیاکان ئاماژە بەوەشدەکەن، فڕۆکەکان هەڵگری جۆرێک لە سلندەرن لە بزوێنەرەکەیاندا
کە لەتوانایاندا هەیە هەشت هاوەنی ٦٠ ملیم هەڵبگرێت و کێشی فڕۆکەکە بەبێ فڕۆکەوان
دەگاتە نزیکەی ٤٢ کیلۆگرام و تیرەکەشە دەگاتە
١.٣٥ مەتر.
باسیان لەوەشکردووە،
هەریەک لە فڕۆکەکان چوار باڵی هەیە و هەرباڵێکی دوو پەروانە بۆ فڕین لەخۆ دەگرێت ،
فڕۆکەکە لەتوانایدایە لە کاتی هەڵگرتنی هەشت هاوەنی ٦٠ ملیمدا بۆماوەی ٢٠ کیلۆمەتر
بفڕێت و بۆماوەی ٢٠ هەتا ٤٠ خولەکی لەئاسماندا بمێنێتەوە.
هەر لەم
بارەیەوە، ماڵپەڕی "WP TECH" ـی پۆڵەندی ئەوەی خستووەتەڕوو، هەندێک
لە بەرپرسانی پۆڵەندا داوای کڕینی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردووە لە کۆمپانیای "Drones Vision"ـی تایوانی و دواتر رادەستی سوپای ئۆکرانیایان
کردووە.
هاوکات، کۆمپانیای "Drones Vision" رایگەیاندووە "بەلەبەرجاوگرتنی دۆخی
نێودەوڵەتی کە ناهەموارە و لەگۆرانی بەردەوامدایە، تەنها ئامادەیە دانبەوەدا بنێت
کە چەکی بە پۆڵەندا فرۆشتووە و دواتریش چەکەکانی لە جەنگی ئۆکرانیادا بەکارهاتووە."
تایوان دوورگەیەکی
سەربەخۆیە و دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ولاتی چینەوە و چنیش تایوان بەبەشێک لەخاكی
وڵاتەکەی دەزانێت ئەمە لەکاتێکدایە روسیا کە بۆماوەی شەش مانگە لە جەنگدایە دژی ئۆکرانیا
هاوپەیمانی چینە.
لەماوەی رابردوودا
چین هۆشداری توندی دایە ئەمریکا و رایگەیاند دەستوەردان بۆ کاروباری تایوان جۆرێکە
لە یاریکردن بە ئاگر و هەرکەسێکیش یاری بەئاگر بکات خۆی دەسوتێت، بەڵام ئەمریکا هەڕەشە
و هۆشدارییەکانی چینی بەهەند وەرنەگرتووە و سەرەڕای دژێتی چین نانسی پلۆسیت سەرۆکی
ئەنجوونەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و ئەمەش وای لەچین کرد مانۆڕێکی
سەربازی بەرفراوان لەکەناراوەکانی تایوان ئەنجام بدات و سنوورە ئاوی و ئاسمانییەکانی
ئەو ولاتە ببەزێنێت.