سەردێڕ:

ئۆکرانیا بۆ یەکەم جار کارەبای وێستگەیەکی ئەتۆمی رادەگرێت

PM:05:01:26/08/2022

4260 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتی ئۆکرانیادا بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی روسیاوە، کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ناچار دەبن هێڵەکانی کارەبای پەیوەست بە وێستگەی زابورژیای ئەتۆمی بپچرێنن.


"ئینێرگۆ ئەتۆم" کۆمپانیای حکومی ئۆکرانی تایبەت بە کارپێکردنی وێستەگەی زابورژیای ئەتۆمی رایگەیاند، ئەو وێستەگەیەیان بە تەواوەتی لە تۆڕی کارەبایی ئۆکرانیا پچڕاندووە، چونکە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی رووسیادایە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتەکە جوڵەی هێزەکانی رووسیا بوویە هۆی پچڕانی یەکجاری وێستگەی ئەتۆمی زابۆرژیا لە تۆڕی کارەبایی ناوچەکانی ئۆکرانیا.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی زابۆرژیای ئەتۆمی نزیک لە وێستگەی ئەتۆمی لە باکووری ئۆکرانیا، دووجار هێڵەکانی پەیوەندی نێوان وێستگە ئەتۆمیەکە و وێستەگەکانی کارەبا پچڕاون.

باسی لەوەشکرد، سێ هێڵی تری پەیوەندی لە نێوان ئەو وێستگانە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی کردەوەی هێزە سەربازیەکانی روسیا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی رایگەیاند، ئەو وێستگانە هێشتا کاردەکەن چونکە پەیوەستن بە وێستگە گەرمەکانی دەرووبەرەوە، ئەو وێستگە گەرمانەش دەتوانن لە کاتە پێویستەکاندا کارەبا دابین بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە مانگی شوباتی رابردووە هێزە سەربازییەکانی روسیا هێرشی کردە سەر ناوچە سنووریەکانی ئۆکرانیا و هەتا ئێستاش ئەو دوو وڵاتە لە جەنگێکی سەختدان، یەکێتی ئەوروپاش جووڵەکانی روسیای بە "داگیرکاری" ناوبرد و چەندین سزای ئابووری بەسەردا سەپاند.













گەلەری