پۆلیسی تایلاند رایگەیاند، لە بانکۆک ژنێکیان رزگارکردووە کە بەهۆی قفڵبوونی دەرگاوە ماوەی سێ رۆژ لە گەرماوی ماڵەکەیدا گیریخواردبوو.
کاربەدەستان و پۆلیسی بانکۆکی پایتەختی تایلەند رایانگەیاند، ژنێکی ٥٤ ساڵ لە گەرماوی ماڵەکەیدا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەهۆی قفڵبوونی دەرگای گەرماوی ماڵەکەی گیریخواردووە، لەو ماوەیەشدا لە رێگەی خواردنەوەی ئاوەوە بەرگەی گرتووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
ژنەکە لە ماوەی ئەو سێ رۆژەی لە گەرماوی ماڵەکەیدا گیریخواردبوو، بەجۆرێک بێ ئومێد
بووە لە رێگەی ئامرازی جوانکاری و ماکیاژەکەیەوە وەسێتی خۆی لەسەر دیواری گەرماوەکە
نوسیووە.
ئەوەشیان خستەڕوو،
ژنەکە لە ئێوارەی دووشەممەی رابردوو لە گەرماوی ماڵەکەی خۆی گیریخواردووە، لەبەر ئەوەی
بەتەنیا دەژی بۆ ماوەی سێ رۆژ کەس بە هانایەوە نەهاتووە.
باسیان لەوەشکرد،
خوشکێکی ئەو ژنە بۆ ماوەی سێ رۆژە پەیوەندی پێوەکردووە و هیچ دەنگی نەبووە بۆیە پۆلیسی
ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کاتێک پۆلیس دەچێتە ماڵی ژنەکە دەبینن لە گەرماوی ماڵەکەدا
گیریخواردووە.