سەردێڕ:

بکوژی دایک و کوڕەکەی خانەقین ئاشکرا کرا

PM:01:46:26/08/2022

54820 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بکوژی ئەو دایک و کوڕەی بەیانی ئەمڕۆ کوژران دەستگیرکراوە و ئەندامی هەمان خێزانە و برا و دایکی خۆی کوشتووە و دانی بە تاوانەکەشیدا ناوە.


چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە دەستگیرکراوە و وتوشیەتی، "کوڕی خێزانەکەیە و برا و دایکی خۆی کوشتووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە دایک و براکەی خۆی کووشتووە و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندووەتەوە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر باس بکات.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ تەلعەت رفعەت ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کوڕ و دایکێک دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراون کە کوڕەکە پێشمەرگەیە و تەمەنی ٢٧ ساڵە و دایکیشی تەمەنی ٥٤ ساڵ بووە.

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری