PM:01:09:26/08/2022
1908 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسانی کۆمپانیای بۆینگ و ناسا رایانگەیاند، کۆمپانیاکە بە نیازە یەکەم گەشت بە مەکۆی ستارلایەنری تایبەت بە گواستنەوەی کەشتیوانە ئاسمانیەکان بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامبدات.
کۆمپانیای بۆینیگی تایبەت بە پیشەسازی فڕین نزیک دەبێتەوە لە کۆتا هەنگاوی دروستکردنی مەکۆیەکی ئاسمانی نوێ بە ناوی "ستار لاینەر" بۆ ئەنجامدانی گەشتە تاقیکارییەکای ناسا ئەمەش لەدوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە وادەی خۆی دواکەوت.
یەکەم گەشتی مەکۆی "ستار لاینەر" بە نزیکەیی دوای سالێکی دیکە دەستپێدەکات تاوەکو بچێتە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و لەوێشەوە بەبێ فڕۆکەوان و هیچ کەشتیوانێک بگەڕێتەوە سەر زەوی لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣.
ئەمەش دووەم هەوڵی گەشتە گرنگەکەی ناسایە،
دوای ئەوەی لە هەوڵی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٩ لە گەشتی تاقیکاری یەکەم شکستی هێنا بەهۆی
بوونی کێشە لە پڕۆگرامی کارکردنی رێکخستنی ئەو گەشتە.
سەرۆکی پڕۆگرامی کۆمپانیای ناسا کە لە ئێستادا
ئەرکی رێکخەری گەشتە نوێیەکەی پێسپێردراوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ
کۆمپانیای بۆینگ ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا پلان بۆ وادەی دەروچوونی گەشتەکە دادەنێن
لە ساڵی ٢٠٢٣.
گەشتەکە ماوەی هەشت رۆژ دەخایەنێت و دوای
ئەو ماوەیەش کەشتیوانەکان دەگەرێندرێنەوە بۆ وێستگەی ناسا لەسەر زەوی، بۆ خستنەڕووی
زانیاریەکانی تاقیکردنەوەی ئەم مەکۆ نوێیە، پێش ئەوەی ناسا لە گەشتەکانی داهاتووتر
بەکاریبهێنێت.
لەدوای پەسەنکردنی گەشتە ئاسمانیەکە، هەنگاوی دووەمی
ناسا گواستنەوەی کەشتیوانەکان دەبێت لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ وێستگەی
ناسا لەسەر زەوی و لە کاتی گەڕانەوە، کەشتی "کرودراگۆن"ی تایبەت بە کۆمپانیای
"سپەیس ئێکس" بەشداری دەکات، ئەمەش ئەو کەشتیەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکرابوو
بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە.