سەردێڕ:

حکومەتی یۆنان رێکارێک دژ بە کۆچبەران دەگرێتەبەر

PM:12:12:26/08/2022

12124 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی یۆنان رایگەیاند، دیواربەندی نێوان وڵاتەکەیان و تورکیا زیاد دەکات و ژمارەیەک سەربازی دیکەش بۆ پاسەوانیکردن و چاودێریکردنی سنورەکان زیاددەکات.


وتەبێژی حکومەتی یۆنان رایگەیاند، دیوارە سنوریەکانی وڵاتەکە ٤٠ کیلۆمەتری دیکە درێژدەکەنەوە و بەمەش درێژی دیواری سنووری یۆنان دەبێت بە ٨٠ کیلۆمەتر، بەهۆی ئەوەی لەئەم ساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو کۆچبەری نایاسایی زیادیانکردووە.

جیانیس ئۆیکۆنۆمۆ وتەبێژی حکومەتی یۆنان، ئەوەشیخستەڕوو، لەمانگی ئاب نزیکەی ٢٥ هەزار کۆچبەر کە لە رێگەی سنورەکانی تورکیاوە هەوڵی چوونە ناو وڵاتی یۆنانیان داوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ٤٠ کیلۆمەتری دیکە دەخەنە سەر درێژی دیواری سنورەکانی وڵاتی یۆنان، بەمشێوەیەش درێژی دیواری سنووری ئەو وڵاتە دەبێتە ٨٠ کیلۆمەتر.

باسی لەوەشکرد، لە سنوورەکانی ئیفرۆس و دەریای ئیجەوە یۆنان رووبەڕووی فشارێکی زۆری کۆچبەران دەبێتەوە.

وتەبێژی حکومەتی یۆنانی ئاشکراشی کرد، سەرەڕای درێژکردنەوەی دیواری سنورەکانیان، ٢٥٠ سەربازی نوێیان ناردووە بۆ پاسەوانی کردنی سنوورەکە و کامێرای چاودێری پێشکەوتویان دابینکردووە بۆ دیوارە نوێیەکە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، کاربەدەستانی یۆنان تورکیایان تۆمەتبارکرد بەوەی، کەمتەرخەمە لە پاراستنی سنوورەکانی خۆی و ئەمەش هۆکاری گەشتنی ئەو ژمارە زۆرە کۆچبەرانە بە سنوورەکانی وڵاتی یۆنان.

War of words over migrant deaths at Greece-Turkey border | Europe | News and current affairs from around the continent | DW | 11.02.2022












گەلەری