AM:11:56:26/08/2022
1556 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند، بارودۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا لە ئۆکرانیا له مه‌ترسیدایه و بەهۆی کوژاندنەوەی ناو بە ناوی کارەباوە، له‌سه‌ر ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی چالاكییه رادیۆییه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه بەرزبووەتەوە ئەوەش مەترسیەکی راستەقینەیە.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کوژاندنەوەی ناو بەناوی کارەبای وێستگەکە مه‌ترسییه‌كی جددیه، به‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی شاره‌زا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ره‌و ئه‌و وێستگه‌یه بەڕی دەکەون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە،
بارودۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی جددیدایه
و پێویسته به خێرایی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە، رافایڵ گرۆسێی، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگەیاند، هه‌موو رۆژێك له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی
كارۆناوه‌كی زاپۆریژا كاره‌ساتێك روده‌دات و ئۆكرانیا و روسیاش تەنها یه‌كتر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن،
له به‌رامبه‌ریشدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ژیانی مرۆڤ و سروشت و گیانله‌به‌رانه.