سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی نوێی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

AM:10:41:26/08/2022

28504 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم و کەشوهەوای رۆژی شەممەش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم هەیە و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەوادا و پلەکانی گەرما بە جێگیر دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 40

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 42

سۆران : 40

گەرمیان : 46













گەلەری