سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم دایک و کوڕێک درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژران

AM:10:05:26/08/2022

63872 جار خوێندراوەتەوە

ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کوڕ و دایکێک دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراون.


تەڵعەت رفعەت ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج و ٤٥ خولەک روویداوە و ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە هەڵهاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی کوڕ و دایکەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی باقوبە لە ناوەندی پارێزگای دیالە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسی بەختیارییەوە کراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتووە، کوڕەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و پێشمەرگەیە و دایکەکەش تەمەنی ٥٤ ساڵە.

 

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری