لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای پێنجوێن، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای باراوا بۆ گلاراوا له سنوری ناحیه‌ی گه‌رمكی قه‌زای پێنجوێن، روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك روویدا، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، له ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه راگیراوه و تیمه‌كانی هاتوچۆش
هێڵكاریان بۆ رووداوه‌كه ئه‌نجامداوه.
هاوکات،
شه‌وی رابردوو رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەران له شاخی مله‌نه‌ڵمه
لە سنوری قه‌زای پێنجوێن روویدا و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
بە گوێرەی ئامارەکانی
هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو نزیکەی چوار هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە،
بەهۆیانەوە نزیکەی ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە، شارەزایانی
هاتوچۆش یەکێک لە هۆکارەکەکانی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی رێنمایی پێویست دەگەڕێننەوە.