بەهۆی زۆری و تەشەنەکردنی گرژییەکانی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان لە چەندین بەرەی جیاجیاوە و لە نێویاندا ئالۆزییەکانی ئۆکرانیا و تایوان و دابەشبوونی وڵاتانی زلهێزی جیهان بەسەر دووبەرەی ناکۆکدا، جیهان چاوی لەسەر دەرئەنجامی دانیشتنەکانی رێککەتننامە ئەتۆمییەکانە کە لەوانەیە دەرئەنجامی گرژی و ناکۆکی و ململانێکان بگۆڕێت.
کۆتا بەرەوپێشەوەچوون
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە تاران رایگەیاند،
کۆتا وەڵامیان لە واشنتن سەبارەت بە پێشنیارەکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەست بە رێککەوتننامە
ئەتۆمییەکەی ئێران و زیندووکردنەوەی وەرگرتووە.
ئێران دووپاتیکردەوە کە دوای تەواوکردنی
پێداچوونەوەی وەڵامەکە، وەک هەماهەنگی دانوستانە ئەتۆمییەکان و رێککەوتننامەکانی
تایبەت بەو پرسە بۆچوونی خۆی دەگەیەنێتە یەکێتی ئەوروپا.
راپۆرتە هەواڵییەکانی پەیوەست بە پرسی بەرنامەی
ناوەکی ئێران
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئاکسیۆس پشتڕاستی
کردەوە کە ئەمریکا ئەم خاڵانەی لای خوارەوەی وەک وەڵامێک داوەتە ئێران
یەکەم: رێککەوتنەکە تاران پابەند دەکات
بەرێژەیەکی دیریکراو لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
دووەم: رێگە بە ئێران نادرێت زیاتر لە
٣،٦٧٪ یۆرانیۆم بپیتێنێت.
سێیەم: رێگە بە ئێران نادرێت زیاتر لە
٣٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو هەڵبگرێت.
چوارەم: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەتا ساڵی
٢٠٣١ کۆت و بەند دەکرێت.
لایخۆیەوە ئیسرائیل دژایەتی و نیگەرانی
خۆی بۆ بەندە نوێیەکانی پەیمانننامە و رێککەوتننامەکان دەربڕی و وتی، "رێککەوتننامە
نوێیەکە دەبێتە مایەی دەستەبەرکردنی بەرکەوتەی زیاتری برژەوەندییەکانی تاران و رەتیکردەوە
ئێران بتوانێت ببێتە دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی" و جەختی کردەوە لەسەر سیاسەتی
نێوان تەلئەبیب و واشنتن لەپێناو پابەند بوون بەپەیمانی نێوانیان بۆ پاراستنی
ئارامی و ئاسایشی ئیسرائیل.
ئەوەی لەپشتی رووداوەکانەوە دەگوزەرێت
دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ڤییەننا چەندین
جار داخراوە ئەویش بەهۆی داواکارییەکانی نێوان سەرجەم لایەنەکان سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان.
ئێران پێداگریکرد و داوای لە واشنتۆن
كرد بۆ پیدانی دڵنیایی بۆ ئەوەی له داهاتوودا دەستبەرداری رێککەوتننامەکە نەبێت، ئەمە
جگه له داواكارییەکانی دیکەی پەیوەست بە پیتاندنی رێژەی یۆرانیۆم و کەمكردنەوەی
تواناكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی به ئاشكراكردنی شوێنه پەیوەندیدارەكان بە
پیتاندنی یۆرانیۆم و لابردن و سڕینەوەی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت بەڵێن
بدات لەداهاتوودا لە رێککەوتننامەکە نەکشێتەوە، چونکە رێککەوتنی چەکی ناوەکی و پرسی
ئەتۆم بابەتێکی لێکتێگەشتنی سیاسی ناپابەندکەرە و بەپێی یاسا ناتوانرێت پابەندکەربێت.
دەستتێوەردانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە
پرسی ئەتۆمی ئێران
دوای ئەوەی دەنیشتنەکان بۆ لێکگەشتن و بڕیاردان
سەبارەت بەپرسی ئەتۆمی ئێران هیچ دەرئەنجامێکی نەبوو، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا، بە
مەبەستی نێوەندگیری دەستوەربداتە بابەتەکەوە و هەوڵبدات بتوانێت بەشێک بێت لە چارەسەری
تەنگژەکانی پەیوەست بە پرسەکە.
یەکێتی ئەوروپا لەدوایەمین هەوڵیدا پێشنیاری
نوێکردنەوەی رێککەوتننامەکە بکات وەڵامی لەئێران وەرگرت و لەگەڵ هاوکارەکانی لەم
بوارەدا گفتوگۆی بابەتەکەیان لەگەڵ ئەمریکادا کرد.