کۆمپانی رایگەیاند هیچ رکابەرێک بە کەم سەیرناکەن و ئامانجیان بردنەوەیە بەرامبەر لیڤەرکوزن.
خیسۆس جەختیکردەوە کە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و پێویستیان بە پشتگیری هاندەرانە.
لیۆنێل مێسی هاوشانی کۆمەڵێک یاریزانی لاو لە یانە گەورەکان ناوی لە لیستی باشترین یاریی دروستکەری جیهاندا هاتووە.
کیلیان مباپێ بە باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بۆ مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکرا.
لە خولی سعودیە هیلال بە زەحمەت لە شەبابی بردەوە و بە کاتی چووە پلەی دووەم.
گارسیا متمانەی هانسی فلێکی بە تەواوی بەدەستهێناوە و بەرشەلۆنە نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
هەینی داهاتوو بەرشەلۆنە بە ئەنجامدانی مەشق و راهێنانێک کامپ نو بە رووی هاندەراندا دەکاتەوە و ئامانج لێی تاقیکردنەوەی سەلامەتی یاریگاکەیە.
مباپێ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پێبەخشرا و خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتەکە و یارییکردن لە ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە.
چاڤی پێداگرە لەسەر دواخستنی گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتی و ئۆفەری یانەیەکی روسی رەتکردەوە.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری ڤالانسیا دەکات و لە پریمەر لیگ ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەجیا یارییان هەیە.
ئەو هاندەرەی ریاڵ ئۆڤیدۆ کە سوکایەتی بە راشفۆرد کرد دەستگیرکراوە و سزایەکی قورس چاوەڕێی دەکات.
مێسی دژایەتی لاپۆرتا دەکات و پاڵپشتی پاڵێوراوێکی بەهیز دەکات تا ببێتە سەرۆکی بەرشەلۆنە.
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە کێشەکانی لەگەڵ ڤینی چارەسەرکردووە و یارییەکی ڤالانسیاشلە چامپیۆنز لیگ گرنگترە.
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە ئاسانی لە فەنارباخچەی بردەوە و بۆڵۆنیا بە بایرن میونشن دۆڕا.
لە جامی پاریس سینەر و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و فرێتز ماڵئاواییکرد.
تادێت کێشەی پێکان زیاتر بەرۆکی یانەکان دەگرێت و لە ئێستادا بەروونی کاریگەری درووستکردووە.
لە جامی لیبێرتادۆرێس پاڵمێراس بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لیگا دیپۆرتیڤا هێنا و بە قەرەبووکردنی ئەنجامی یاری پێشوویان گەیشتە یاری کۆتایی.
مێسی خاوەن بەرزترین موچەی خولی ئەمریکایە و سۆن لە پلەی دووەم دێت
بێکا بێکا ئەو یاریزانە فەڕەنسییەی لە ساڵی 2023 هەوڵی خۆ کۆشتنیدا دووبارە گەڕایەوە بۆ یاریکردن.
مێسی ویستوویەتی بۆ ماوەی چوار مانگ پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات بەڵام وەزیری وەرزش رەتیکردووەتەوە.
سعودیەکان ئامادەن ساڵانە بڕی 150 ملیۆن پاوەند بە سەڵاح بدەن و یاریزانەکاش رەزامەندی خۆی بۆ یارییکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پیشانداوە.
نەبوونی پێدری کێشە بۆ فلێک دروستدەکات و راهێنەرەکە بیر لە چارەسەر دەکاتەوە.
ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینی بۆ سعودیە و گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بۆ یانەکەی دەکاتەوە.
ئاردا گولەر بە باشترین یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکرا.
یانەی یۆڤانتۆس لوسیانۆ سپالێتی بە راهێنەری نوێی یانەکەی لە جیگای ئیگۆر تودۆر دەستنیشانکرد.
ریڤاڵدۆ دوپاتیکردەوە مامەڵەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ڤینی ئەگەر درێژە بکێشێت جێگای قبوڵکردن نییە و ڤینی ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە.
بەرپرسانی ریڤەرپلەیت نیگەرانن لە فرۆشتنی ماستانتونۆ بە 45 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ریاڵ مەدرید بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە.
ئینزاگی رایگەیاند لە پێگەی خۆیان رازین و دەیانەوێت بەردەوامبن لە رکابەری لەسەر نازناوی خولی سعودیە.
دیزێری دوێ تووشی پێکانی ماسولکەیی بووە و ماوەی نێوان مانگێک بۆ دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت لیڤاندۆڤسکی بەڕێبکات و چاوی لە گرێبەستکردنە لەگەڵ ئیتا ئیۆنگی هێرشبەری لیڤانتی.