برنجی سوورە جۆرێکی
جیاوازە لە برنج و بە دۆشاو یان بە تەماتە دروستدەکرێت، دەتوانرێت وەك ژەمێکی
سەرەکی بخورێت یاخود لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکاندا ئامادە بکرێت و چێژی لێ ببینرێت.
لاپەڕەی "خواردنی
هەمەجۆر" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
چوار پەرداخی گەورە برنجی
دەنك خڕ
چوارکەوچکی چێشت دۆشاوی
تەماتە
کەوچکی چێشت دۆشاوی تەمر
هیندی
خوێ بەپێی ئارەزوو
نیو پەرداخ ڕۆنی زەیت
یەك سەلکە پیاز
چوار پەرداخ ئاو
گەر برنجی درێژ بێت٥ پێنج
پەرداخ ئاوی تێبکە
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا پیازەکە ووردبجنە
و لەڕۆنەکەدا سووریکەرەوە، دوای ئەوەی تەواو سووربووەوە دۆشاوەکەی تێبکە ئینجا دۆشاوی
تەمەر هیندییەکەشی تێبکە با پێکەوە سوورببنەوە خوێیەکەش بکە بەسەریدا.
دواتر ئاوەکەی تێبکە کە
هاتەکوڵ برنجەکە بشۆرەوە سێ جار ئاوی بڕێژە با ئەو سپیایی و نیشاستەیی لێبێتەوە و بیکە
ناو ئاوەکەوە سەری قەپات مەکە دووسێجار تێکی بدە با بەبنی مەنجەڵەکە نەنووسێت، کە زانیت
ئاوی نەما پارچەیەك وەرەقی ئەلەمنیۆمی پێدابە و سەری قەپاتبکە و ئاگرەکەی تەواو هێواش
بکە.
دوای ١٢ بۆ ١٥ خولەك
سەرەکەی لابدە و تێکی بدە و دووبارە دای پۆشەوە با پێنج بۆ ١٠ خولەکی دیکە دەم بکێشێت
دواتر پێشکەشی بکە.