ئەگەر رۆناڵدۆ کێشەی
جەستەی بۆ دروست نەبێت ئەوا گەشتی عێراق دەکات و بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر
زەورا دەکات.
پاش ئەوەی یانەی نەسڕی
سعودی و زەورای عێراقی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیا کەوتنە هەمان
کۆمەڵەوە، بەم شێوەیە ئەگەری هاتنی ئەستێرەکانی ئەو یانەیە بۆ وڵاتی عێراق
دروستبوو بەتایبەت چاوەکان لەسەر ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.
پێگەی تۆپی عێراقی
بڵاویکردوەتەوە کە سەرچاوەیەک لەناو دەستەی کارگێری نەسڕ پێی راگەیاندوون کە
دڵخۆشن بە ڕووبەڕووبونەوەی زەورا.
لەهەمان کاتدا ئاماژەی
بەوەکرد کە پێشوازی لەو یارییە گرنگە دەکەن لەهەر جێگایەک ئەنجام بدرێت بەجۆرێک
لەشاری بەسڕە بێت یاخود بەغداد.
سەبارەت بە
ئامادەبوونی رۆناڵدۆ لەو یارییە بەرپرسەکەی نەسڕ وتویەتی کەلە ئێستادا لە هۆنگ
کۆنگ سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ وەرزی نوێ و هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو
بابەتە، بەڵام ئەگەر کریستیانۆ لەساتی ئەنجامدانی ئەو یارییە کێشەی جەستەی نەبێت
بێگومان ئامادەدەبێت.
لە کۆتاییدا
بەرپرسەکەی یانە سعودییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە وەرزی رابردوو گەشتی شاری بەغدادیان
کردووە و بەتەواوی لە کەش و هەوایی یارییەکە رازیبوون.