ئەم خواردنانە دوودڵی و خەمۆکی کەم دەکەنەوە

AM:10:06:16/08/2025

6376 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری خۆراكی روسی ئاشكرایكردووە، ئێمە لە بارودۆخێكدا دەژین كە پێویستە ئاگاداری كۆئەندامی دەمار بین و مامەڵە لەگەڵ دوودڵیدا بكەین، بۆیە سێ خۆراک دەتوانن دوودڵی کەم بکەنەوە.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی"روسیا تودەی" "دكتۆر میکائیل گینسبورگ" پسپۆڕی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە هەندێک خۆراک زیاد بکرێت بۆ سیستمی خۆراکی، کە یارمەتی کەسەکە دەدەن دژی دوودڵی و دڵەڕاوکێ، بەم جۆرە:

١.کوولەکە:

تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی کولەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بڕێکی زۆر ریشاڵی خۆراکی تێدایە، دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی هەڵمژینی کاربۆهیدراتەکان، هەروەها دژە ئۆکسانە و ڤیتامین، کانزا و پرۆتین تێدایە کە پارێزگاری لە جەستە دەکات لە پیربوونی پێشوەختە.

دکتۆرەکە دەشڵێت"زانایان لەم ساڵانەی دواییدا گرنگییەکی تایبەتیان بە تەندروستی ریخۆڵە داوە چونکە هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە مایکرۆفلۆرا تێدایە، ریخۆڵە هاندەدەن بۆ گۆڕینی باری دەروونی."

٢.ناوکەکوولەکە:

وەک دەزانرێت ناوکەکوولەکە رێژەیەکی بەرزی مەگنیسیۆم و زینک و سیلینیۆم لەخۆدەگرێت، وەک گینسبێرگ دەڵێت، "ئەنجامی چەندین توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاستی مەگنیسیۆم لە جەستەدا بەزۆری لەگەڵ بارێکی دەروونی ئەرێنیدا دەبێت."

٣. فاسۆلیا:
هەموو ڤیتامینەکانی گروپی
Вلەخۆدەگرێت کە بەسوودن بۆ باری دەروونی، هەروەها چەندین کانزای تێدایە کە بەسوودن بۆ جەستە، وەک ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە خواردنی پێنج ژەم لە فاسۆلییا و پاقلەمەنییەکان لە هەفتەیەکدا پیربوون دوادەخات."