سەردێڕ:

ئێران دەروازەیەکی نوێ بۆ هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق بەکار دەهێنێت

AM:10:05:16/04/2022

2808 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە لە دەروازەی سنوری بازاڕی هیلالی باکوریی دەست بە هەناردە کردنی کاڵا بۆ عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، تەقی مەنسورییان ئەندامی ئەنجومی پارێزگای ئیلام بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیرنای وڵاتەکەی راگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی خستنەگەڕی بازاڕی هیلالی باکوریی لە رێگەی سەندیکاکانی سنورییەوە، لەگەڵ عێراق دەستییان بە گفتوگۆکانیان کردووە لەبارەی هەناردەکردنی کاڵا و پێداویستییەکانەوە لەو دەروازەیەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتادا هەوڵدەدەن بەرهەمە ناوخۆییەکانی پارێزگای ئیلام لە رێگەی دەروازە نوێیەکەوە هەناردەبکەن، بەم شێوەیە ئاڵوگۆڕی کاڵا و شمەکەکان لە هەناردەکردن و هاوردەکردن دەستپێدەکات.

تەقی مەنسورییان باسی لەوەشکرد، ئومێد دەکرێت کردنەوەی ئەم دەروازە نوێیە ببێتە هۆکاری بوژانەوەی ئابوری و بازرگانی و هەناردەکاری نێوان دوو وڵات.

پارێزگای ئیلام بە درێژایی ٤٣٠ کیلۆمەتر هاو سنوری پارێزگای دیالەیە و ژمارەی دانیشتوانیشی نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار هاوڵاتییە.













گەلەری