ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاری دراوەکان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی دۆلار ٢٠٠ دیناری دیکە بەرزبووەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٦ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٤٦ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هاوکات، هاوکات، نرخی ١٠٠
دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکیە و بەمەش بەراورد
بە دوێنێ کەمێک نرخەکەی دابەزیووە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.