سەردێڕ:

سەدرو بافڵ تاڵەبانی: با گفتوگۆکان بەردەوام بێت

AM:11:19:29/03/2022

3000 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدرەوە پێگەیشت، بەپێی راگەیەنراوەکەش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكان".


ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUKMEDIA) بڵاوی کردەوە کە شەوی رابردوو، سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پەیوەندی بە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافل تاڵەبانی-یەوە کردووە و لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق قسەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسیی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا".

ئەوەشی خستووەتە روو "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت".

سبەینێ چوارشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی بەهۆی تەواونەکردنی نیسابی یاسایی نەتوانرا رۆژی شەممە سەرۆ کۆمار هەڵبژێردرێت.













گەلەری

‌بەپەلە