سەردێڕ:

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسر داوایەک لە هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتیمان دەکات

AM:09:51:25/03/2022

6320 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسر داوای لە هاوپەیمانی رزگارردنی نیشتیمان کرد، کە لەگەڵ "چوارچێوەی هەماهەنگی"دا گفتوگۆبکەن و رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکە بدۆزنەوە.


حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسر و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ پیرۆزبایی راگەیاندنی هاوپەیمانێتی رزگاری نیشتیمانی کرد و رایگەیاند، "ھیوادارم یەکەم ھەنگاوی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان گفتوگۆکردن بێت لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی."

حەیدەر عەبادی لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ھیوادارم ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە رێگای گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی؛ یەکەم ھەنگاوی بەرەو رزگارکردنی نیشتمان بنێت، بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکەکان وڵات، چونکە وڵات بنیات نانرێتەوە و خزمەتی ھاوڵاتییانیش ناکرێت، ئەگەر یەکڕیزی نەبێت."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، ھاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی سەدر پێکھێنانی "ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان"یان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.

لەو بارەیەوە حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد کاندیدی ھاوپەیمانییەکەیە بۆ پۆستی سەرکۆمار و محەمەد جەعفەر سەدر کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

بڕیارە سبەینێ شەممە ٢٦ی ئازار لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سەرکۆماری نوێی عێراق ھەڵببژێردرێت.













گەلەری