وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٢٠ هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لەناو کەمپی هۆلدا ماونەتەوە. دەشڵێت، "ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق تا لەلایەن داعشەوە بەکار نەهێنرێن".
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە چوارچێوەی دیدارێکیدا لەکەناڵی فەرمی عێراق ئاشکرای کرد، هێشتا ٢٠ هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلدا دەژین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە دەکرێت لەلایەن ئەو
خێزان و ئاوارە داعشییانەی لەناو کەمپەکەدا دەژین بەکار بهێنرێن و پەروەردەبکرێن و
ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
کەریم نوری باسی لەوەشکرد،
کۆی ژمارەی ئەو ئاوارە عێراقییانەی لە کەمپی هولدا دەژین ٣٠ هەزار ئاوارەن، ٤٥٣ خێزان لەوانەی هیچ ئاماژەیەکیان لەسەر نییە
گەرێنراوەنتەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێگیرکراون.
وتیشی، دوێنێ ٢٤ خێزانی
دیکەی عێراقی کەلە کەمپی هۆلدابوون گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار و پێشتریش
٧٤ خێزانی دیکە گەڕێنراونەتەوە.
کەمپی هول لەناو خاکی
سوریا لە ساڵی ١٩٩١ەوە و لە دووری ١٣ کیلۆمەتر لە سنوری عێراقەوە دروستکراوە و لە
ئێستادا نزیکەی ٧٠ هەزار کەس تیایدا دەژین کە بەشێکیان لە خێزان و ئەندامانی گروپی
چەکداری داعشن.