ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەمەش نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٨٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٨١ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش
نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.