سەردێڕ:

کازمی نامەیەکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە

PM:02:42:11/03/2022

48784 جار خوێندراوەتەوە

داوای ئەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیار کرد، لە دوا توتیدا سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نامەیەکی ماڵئاوای بڵآوکردەوە کە تێیدا باس لە دەسکەوتەکانی کابینەی حکومەتەکەی دەکات.


ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانێ عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، "هەموو ئەرکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە".

دەشڵێت، "لە بڕیاردان بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان نە دواکەوتوین و نە دوودڵ بوین و بەرژەوەندی خۆمان پێش بەرژەوەندی گەل نەخستووە و موزایەدەمان بە بەرژەوەندیەکانیانەوە نەکردووە."

باسی لەوەشکردووە، "وڵاتمان گەیاندە بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەر باری هەموو رێگری و ئاڵنگاریە ناوخۆی و دەرەکییەکان بە ئارامی و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانمان بۆ حکومەتی داهاتوو داناوە. "

لەبەشێکی دیکەی نامەکەیدا کازمی دەڵێت، "دوبارە سەربازی عێراقمان گەڕاندەوە بۆ نێو کۆمەڵگای نێودوڵەتی و ناوخۆی."

کازمی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانی کردووە و دەوڵەتی عێراقمان لە بێ دەوڵەتی رزگار کرد و بە ئازایەتی هێزە ئەمنی و هەواڵگیریەکانمان گروپە چەکدارەکان و شانە نوستوو داردەستەکانیمان بێدەنگ کرد ."

لە نامەکەیدا هاتووە، "هێز و لایەن و پارت و کەسایەتییە سیاسییە نیشتیمانییەکان کە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە دەری خستن و هەلی پێدان و تێیدا سەرکەوتن، ئەمڕۆ بەرپرسن لە پاراستنی رێڕەوی نیشتیمانی لە چوارچێوەی کۆتایپێهێنانی ئەو بنبەستە سیاسیەی وڵات پێیگەیشتووە".

دەشڵێت، ئەوان بەرپرسن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و نیشتیمان بپارێزێت و بەرگری بکات لە یەک پارچەیی خاکەکەی و چارەنوسی.

لە کۆتانیشدا دەڵێت، "پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە لەم رێگەیەدا دراون".

ئەمە لەکاتێکدایە، ماڵپەڕی ئاڕ تی عەرەبی لە زاری چەند چاوگێکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە ، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی شەوی رابردووی نێوان موقتەدا سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسادا، موقتەدا سەدر جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیارکردووە.

 













گەلەری